بڕیارە ئەمڕۆ دەست بكرێتەوە بە دابەشكردنی زەوی لە سنووری پارێزگای هەولێر، سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان بەیەكەوە زەوی وەردەگرن.
ئەمڕۆ پێنجشەم 30ـی تشرینی یەكەم، مەریوان حاكم هادی سەرۆكی ئەنجوومەنی شارەوانییەكان، بە "وشە"ـی راگەیاند، ئەمڕۆ پرۆسەی دابەشكردنی زەوی بەڕێوە دەچێت.
زیاتر گوتی، ئەمڕۆ لە سنووی سێبیران زەوی بەسەر سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان دابەش دەكرێت، ئەوەش بەپێی رێنوێنییەكان ئەوانەی بیانگرێتەوە زەوییان پێ دەدرێت.
بەپێی زانیارییەكانی "وشە" لە سێبیران زیاتر لە هەزار فەرمانبەر زەوی وەردەگرن و كۆی گشتی ئەو فەرمانبەرانەی لەو سنوورە دەبن بە خاوەن زەوی خۆیان.
تا ئێستە لە سنووری هەولێر 24 هەزار و 500 فەرمانبەر زەوییان وەرگرتووە، نزیكەی 49 هەزار و 500 فەرمانبەریش ماون زەوی وەربگرن كە ناویان گەڕاوەتەوە.
27ی ئایاری ساڵی رابردوو مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، بڕیاری دا زەوی بەسەر فەرمانبەرانی كوردستان دابەش بكرێت كە لە رابردوودا سوودمەند نەبوون، قۆناغی یەكەمی پرۆسەكە لە زاخۆ و گەرمیانەوە دەستی پێ كرد، دواتر هەولێر و سلێمانی گرتەوە كە هەر پارچە زەوییەك 200 مەترە.