لە چوارچێوەی پڕۆسەی دابەشكردنی زەویدا، تیروپشك بۆ زیاتر لە هەزار پارچە زەوی بۆ فەرمانبەرانی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سێبیران كرا.
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار رای گەیاند، تیروپشك بۆ نزیكەی هەزار پارچە زەوی بۆ فەرمانبەرانی سنووری سێبیران و دەوروبەری كرا، پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر زۆر بە باشی بەڕێوە دەچێت، لە ڕۆژانی داهاتوودا نەخشە و كارە پلانسازییەكان بۆ بنەسڵاوە و دارەتوو تەواو دەبێت كە نزیكەی 16 هەزار پارچە زەوییە و ئومێدەوارین لە هەفتەی داهاتوو ڕابگەیەنرێت.