گۆران فەرهاد: ژمێریاران و وردبینانی کوردستان پشتگری لیستی 275ی پارتی دەکەن

:: PM:02:02:31/10/2025 ‌
جێگری سەرۆکی سەندیکای ژمێریاران و وردبینانی کوردستان رای دەگەیەنێت، ژمێریاران و وردبینان توێژێکی گرنگی دامەزراوەکانی حکوومەتن و هەمووان پشتوانی لە لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن.

ئەمڕۆ هەینی 31ی ئۆکتۆبەر، گۆران فەرهاد ئەبوبەکر، جێگری سەرۆکی سەندیکای ژمێریاران و وردبینانی کوردستان، بە”وشە”ی راگەیاند، ژمێریاران و وردبینانی بەشێکی گرنگن لە دامەزراوەکاندا و کار لەسەر بەرە پێشبردنی سێکتەری دارایی و ئیداری دەکەن.

روونیشی کردەوە کە زۆرینەی ژمێریاران و وردبینان پاڵپشتی سەرخستنی لیستی 275ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن، چونکە دەزانن کە ئەو حزبە ئەو سێکتەرانەی لا گرنگە.

جێگری سەرۆکی سەندیکاکە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، لەماوەی رابردوودا ژمێریاران و وردبینان رۆڵی کارایان هەبووە لە وەرگرتنی ماف و شایستە داراییەکانی فەرمانبەران. 

هەروەک دووپاتی کردەوە کە تەواوی ئەوانە ئەندامی سەندیکاکەیانن و وەک هەمیشە پاڵپشتی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن.

ئەوە لە کاتێکدایە کە تەواوی توێژەکانی تر بە فراوانی پشتیوانی سەرخستنی لیستی پارتی دەکەن، بەهۆی ئەو کار و پڕۆژانەی لەماوەی رابردوودا ئەو حزبە پێشکەشی کوردستانی کردووە. 

جێی بیرهێنانەوەیە کە پارتی دیموکراتی کوردستان بە ژمارە 275 بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کردووە. 


وشە/ فەیسەڵ شێخانی


وشە - سه‌رخێڵ هاشم