حەوت حزب چوونە پاڵ پارتی دیموكراتی كوردستان

:: AM:10:43:01/11/2025 ‌
حەوت حزبی توركمانی پاڵپشتیی خۆیان بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان دەربڕی و رایان گەیاند، داوا لە سەرجەم دەنگدەرانی پێكهاتەی توركمان دەكەین كە دەنگ بە لیستی پارتی بدەن

ئەمڕۆ شەموو یەكی تشرینی دووەم، پارتی گەشەپێدانی توركمان، پارتی دیموكراتی توركمان، بزووتنەوەی دیموكراتی توركمانی، پارتی ڕزگاری نەتەوەیی توركمانی، كۆمەڵەی ڕۆشنبیریی توركمانی، كۆمەڵەی لێبراڵیی توركمانی و پارتی گەزەنگی توركمانی كەركووك لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا رای دەگەیەنن،  بڕیاریامان دا لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا، پشتیوانی لە لیستی ژمارە ٢٧٥ی پارتی دیموكراتی كوردستان بكەین. 

لە بەیاننامەكەدا دەڵێن، هەرێمی كوردستان هەمیشە ناوەندێكی گرنگی پێكەوەژیان و تەبایی نێوان نەتەوە و ئاینە جیاوازەكان بووە، ئەم فەرهەنگە ڕەنگدانەوەی لەسەر ژیانی سیاسی و حوكمڕانیش هەبووە.

روون كراوەتەوە، بۆیە ئێمە ئەو حزب و لایەنانەی توركمان كە ناومان هاتووە، بڕیارمان دا لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە لە 11/ 11/ 2025 ئەنجام دەدرێت، دەنگ بە لیستی ژمارە 275ی پارتی دیموكراتی كوردستان بدەین.

ئەم حەوت لایەنە داوا لە سەرجەم دەنگدەرانی پێكهاتەی توركمان دەكەن كە دەنگ بە لیستی پارتی بدەن، تا نوێنەرانی ئەم حزبە بتوانن لە بەغدا "بەرگری لە ماف و داواكارییەكانی پێكهاتەكان بكەن و پارێزگاری لە بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستان و قەوارەی هەرێم بكەن.”




وشە - رامیار جەواد