بەهۆی كوژرانی دوو كەس لە سنووری سۆران لەلایەن یەكێتییەوە، دۆخێكی خراپ بەسەر ئەو حزبە هاتووە لەو سنوورە و كوڕە شەهیدێكی ئەو حزبە، واز دەهێنێت و كارگێڕی كۆمیتەیەكیش دەڵێت وازم لەو حزبە هێنا، بە دەیان كادریشیان ئەمڕۆ چوونە ڕیزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان.
یەكێتی لە سنووری سۆران تووشی دۆخێكی خراپ بووە، ئەوەیش بەهۆی كوشتنی دوو گەنجی ئەو سنوورە، بۆیە هەڵوەرین لە ریزەكانی دەستی پێ كردووە و بە سەعات هەواڵی وازهێنان لەو سنوورە بڵاو دەبێتەوە.
نافیز ناوپردانی كوڕی شەهید مستەفا ناوپردانی، برای پەرلەمانتاری یەكێتی "نیشتمان ناوپردانی" وازهێنانی خۆی لەو حزبە راگەیاند.
نافیز ناوپردانی لەبارەی هۆكاری وازهێنانین بۆ "وشە" گوتی، لە ناو ریزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەتوانم خزمەتێكی بەرچاوی خەڵكی خۆم بكەم.
هاوكات هەڵكەوت خۆشەوی ئامۆزای نافیز گوتی، لەبەر ئەوەی بریاری دا كە بێتە ناو ریزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبەر ئەوەی بتوانی خزمەتی خەڵكی دەڤەرەكەی خۆی بكات، چونكە خەڵك چاوی لەسەر نافیزە كوری سەرۆك هۆزی باڵەكە.
هاوكات ئەمڕۆ كارگێڕی كۆمیتەیەكی ئەو حزبە لە سۆران، وەك كاردانەیەوەك بەرانبەر ئەو كوشتارەی یەكێتی كردی و دوو گەنجی باڵەكایەتیی كوشت، وازهێنانی خۆی راگەیاند.
زانا مەلا خالید بەرپرسی لقی دووی پارتی، بە "وشە"ی گوت، چاوەڕوانی سوپرایزی گەورەی هەڵوەرینی یەكێتی بن.
ئەو زیاتر روونی كردەوە كە هەر ڕۆژێك، دەیان كادری دیاری یەكێتی لە هەولێر وەك ناڕازیبوون لەو سیاسەتە دوژمنكارییەی سەركردەكانیان بەرانبەر هەولێر دەیكەن، لێیان دوور دەكەونەوە و دێنە ناو ڕیزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان.
لە ماوەی رابردوودا بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی، راستەوخۆ دژایەتیی خۆی بۆ پێشڤەچوونی هەولێر و ئاوەدانیی كوردستان راگەیاند و گوتی، شەقام و خزمەتگوزاریمان ناوێ.
ئەو هەڵوێستە نەك تەنیا هەولێرییەكان، بەڵكو یەكێتییەكانیشی لە هەولێر نیگەران كرد، ئێستە بۆیان دەركەوتووە كە دووركەوتنەوە لەو حزبە ئەركێكی نیشتمانییە.