مامۆستا فكری سیتكانی: مسوڵمان دەبێت دەنگ بدات بەو لایەنەی خزمەت دەكات

:: PM:02:53:06/11/2025 ‌
مامۆستایەكی ئاینی رای دەگەیەنێت، بەشداری نەكردن لە هەڵبژاردن، هەڵەیە و دەبێت مسوڵمان دەنگ بدات بەو لایەنەی خزمەتیان دەكات. 

ئەمڕۆ پێنجشەم شەشی تشرینی دووەم، مامۆستا فكری سیتكانی پێشنوێژ و وتارخوێن لە هەولێر، بە "وشە"ی گوت، هەڵەیە هاووڵاتی لە ماڵەوە دابنیشێ و بەشداریی دەنگدان نەكات، هەڵبژاردن لە ڕووی شەریعەتەوە دروستە و پرسی هەڵبژاردن گەورەترین پێگەی هەیە لە ئیسلامدا.

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەیش كردە كە دەبێ مسوڵمانان بیر بكەنەوە كامە لایەن خزمەتی كورد و كوردستان دەكات، دەبێ بیكەنە نوێنەری خۆیان.

دووپاتی كردەوە كە یەك دەنگی كورد لەو هەڵبژاردنە گرنگە و دەبێ هەموو لایەك بەشداریی بكەن. 

بڕیاری رۆژی 11/11 هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوە بچێت، پارتی دیموكراتی كوردستان كە گەورەترین و پڕ خزمەترین حزبی كوردستانە، بە ژمارەی 275 بەشدارە. 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم