كەشناسیی هەرێم: بۆ 48 سەعاتی داهاتوو كەشوهەوا جێگیر دەبێت

:: AM:11:03:07/11/2025 ‌
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتوو بڵاو كردەوە و ڕای گەیاند كە كەشوهەوا جێگیر دەبێت و پلەكانی گەرما گۆڕانكارییەكی ئەوتۆیان بەسەردا نایەت.

پێشبینیی كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی، حەوتی تشرینی دووەمی 2025:
ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت. خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و لە نێوان پێنج بۆ 15 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا دەبێت، ئاراستەی باش باكووری خۆرئاوا دەبێت. پلەكانی گەرما بە بەراورد بە دوێنێ كەمێك بەرز دەبنەوە و مەودای بینین لە نێوان هەشت بۆ 10 كیلۆمەتردا دەبێت.

پێشبینیی كەشوهەوای سبەی شەموو، هەشتی تشرینی دووەمی 2025:
ئاسمان بە ساماڵی و پەڵەهەوری دەمێنێتەوە. خێرایی با و ئاراستەی با وەك ئەمڕۆ دەبن. پلەكانی گەرما بە گشتی نزیك دەبنەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ و مەودای بینین لە نێوان هەشت بۆ 10 كیلۆمەتردا دەبێت.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 29
سلێمانی: 28
دهۆك: 29
زاخۆ: 31
كەركووك: 31
هەڵەبجە: 30
سۆران: 27
حاجی ئۆمەران: 19
گەرمیان: 34


وشە - پۆڵا مەحموود