سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى ئه‌مڕۆ له وتارێكدا كه له كه‌رنه‌ڤاڵێكى جه‌ماوه‌رى پێشكه‌شى كرد، باسى له دواكه‌وتنى پێكهێنانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد و گوتى، "داوام له شاندى پارتى كرد له‌سه‌ر دابه‌شكردنى پۆسته‌كان نه‌رمى بۆ یه‌كێتى بنوێنن. پێشتر زانیارییمان هه‌بوو یه‌كێتى كات ده‌كوژێت تا دواى هه‌ڵبژاردنى عێراق، به‌ڵام هه‌لومه‌رجى پێش هه‌ڵبژاردن وه‌ك دواى هه‌ڵبژاردن نامێنێ".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى حه‌وتى تشرینى دووه‌م سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى له وتارێكدا كه له هه‌ولێر له كه‌رنه‌ڤاڵى سه‌رخستنى لیستى پارتى بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه‌چوو پێشكه‌شى كرد، باسى له دواكه‌وتنى پێكهێنانى حكوومه‌تى عێراقى كرد و گوتى، "وه‌ك به‌رێزتان ده‌زانن ئه‌وه ساڵێك به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى هه‌رێم تێپه‌ڕى، هه‌ر دواى راگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌كان داوامان له لایه‌نه‌كان كرد بێن حكوومه‌تێكى بنكه فراوان ته‌شكیل بكه‌ین كوردستان موڵكى هه‌موومانه، هه‌ندێك یان زۆرینه‌یان نه‌هاتن موعاره‌زه‌یان هه‌ڵبژارد، ئێمه ئیحتراممان هه‌یه بۆ بژارده‌ى ئه‌وان، مه‌سه‌له‌كه له‌سه‌ر پارتى و یه‌كێتى مایه‌وه".
سه‌رۆك بارزانى باسى هه‌واڵه‌كانى پارتى و یه‌كێتى كرد بۆ پێكهێنانى حكوومه‌ت و ئاشكراى كرد كه شاندى پارتى و مه‌كته‌بى سیاسى راسپاردووه، له به‌رانبه‌ر یه‌كێتى له دابه‌شكردنى پۆسته‌كان نه‌رمی بنوێنن، سه‌رۆك بارزانى گوتى، "دواى چه‌ندین كۆبوونه‌وه له نێوان وهفدى پارتى و وهفدى یه‌كێتى له‌سه‌ر دوو میحوه‌رى ئه‌ساسى ئیشیان كرد یه‌كێكیان شێوه‌ى حكومڕانى و ئیداره‌ى حكوومه‌ت بوو. ئهويتر دابه‌شكردنى پۆست بوو له‌سه‌ر خاڵى یه‌كه‌م گه‌یشتنه ئیتفاق. له‌سه‌ر خاڵى دووه‌میش من وهفدى پارتى و مه‌كته‌بى سیاسیم راسپارد كه ئه‌وپه‌ڕى نه‌رمى بنوێنن به‌رامبه‌ر به یه‌كێتى"
سه‌رۆك بارزانى دووپاتى كرده‌وه زوو زانیارى ئه‌وه‌یان پێگه‌یشتووه كه یه‌كێتى كات ده‌كوژێت، سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى گوتى، "به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌و مهعلوماتهى كه پێشتریش بۆ ئێمه ده‌هات یه‌كێتى به ته‌مایه وه‌خت بكوژیت تا هه‌ڵبژاردنى فیدڕاڵى عێراق ته‌واو ده‌بیت ئه‌وسا بیر له‌وه بكه‌نه‌وه بێنه حكوومه‌ت یان نا.ئه‌و ههڵومهرجهى پێش هه‌ڵبژاردن هه‌بوو ره‌نگه دواى هه‌ڵبژاردن وه‌ك خۆى نه‌مێنێ و ناشمینێ".