لە سنووری هەولێر یەكێتی شكستی خۆی راگەیاند و رێژەی كورسییەكانی لە سێ كورسی دادەبەزێت بۆ كورسییەك، ئەوەیش نیگەرانی كاندیدانی لێ كەوتەوە.
ئەمڕۆ یەكشەم نۆی تشرینی دووەم، نیاز حاجیی نووسەر دەڵێت، لە هەولێر یەكێتی فەرمانی بەهێزەكانی كردووە دەنگ بە هەرێم كەمال ئاغا و كاندیدی رەیان كلدانی بدەن كە لەسەر كورسیی پێكهاتەكان كاندیدە.
ئەوەیش بێهیوایی لەناو كاندیدانی تر دروست كردووە، چاوەڕوانی كاردانەوەی توند دەكرێت بەرانبەر ئەو بڕیارە و رەت بكرێتەوە.
شەوی رابردووش سەرۆك لیستی بازنەی دهۆكی یەكێتی، رەتی كردەوە فەرمانی یەكێتی جێبەجێ بكات و رای گەیاند، ئامادە نییە دەنگ بە كاندیدی رەیان كلدانی بدات.
هاوكات ئەو بڕیارەی یەكێتی بۆ لایەنگرانی شۆكهێنەرە، چونكە بەهۆی ئەو بڕیارە، دەردەكەوێت دەنگەكانی یەكێتی بەجۆرێك كەم بووەتەوە، تەنیا یەك كورسی بەدەست دەهێنێتەوە لە كۆی سێ كورسی پێشوو.
ئەمڕۆ دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی كوردستان و عێراق دەستی پێ كرد، لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 270 هەزار لە هێزە تەناهییەكان دەنگ دەدەن.