نهێنی ئاشكرابوو.. كۆمەڵی دادگەریش دەنگی بە كاندیدەكەی رەیان كلدانی داوە

:: PM:02:57:10/11/2025 ‌
"وشە" نهێنیی ئەوەی دەست كەوتووە كە رێككەوتنێكی ژێر بەژێر هەیە لە نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و كۆمەڵی دادگەری، بۆ ئەوەی دەنگ بە كاندیدەكەی رەیان كلدانی بدەن لە سنووری دهۆك و نەینەوا. 

ئەمڕۆ دووشەم 10ی تشرینی دووەم، سەرچاوەیەكی ئاگادار، بە "وشە"ی راگەیاند، لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی ڕانەگەیەنراوی یەكێتی و كۆمەڵی ئیسلامی، ڕۆژی نۆی ئەم مانگە، لە بەردەڕەش كۆبوونەوەیەك بەڕێوە چووە كە مەلا جەواد سكرتێری تایبەتی عەلی باپیر تێیدا ئامادە بووە.

سەرچاوەكە دەڵێ‌، كۆبوونەوەكە بۆ ئەوە بووە كە بڕیاری عەلی باپیر بە تەواوی ڕێكخستنەكانی كۆمەڵی ئیسلامی لە سنووری نەینەوا ڕاگەیاندووە، پێویستە دەنگ بە ئەسیر ئیبراهیم كاندیدی ڕەیان كلدانی بدەن.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا نوێنەری عەلی باپیر ئەوەی بە ڕوونی بەئامادەبووان ڕاگەیاندووە، ڕێككەوتنیان لەگەڵ یەكێتی بۆ دەنگدان بە كاندیدانی ڕەیان كلدانی لە بازنەكانی كەركووك و هەولێر و سلێمانیش جێبەجێ دەكرێت.

جا ئەوە لە كاتێكدایە كە كاندیدەكەی رەیان كلدانی، لە دەنگدانی تایبەت نەیتوانی دەنگی پێویست بە دەست بهێنێ‌ و ئەگەر هەیە رووبەڕووی شكستێكی گەورە ببێتەوە. 



وشە - وشه‌