بەهۆی خراپیی دۆخی لە دەنگدانی تایبەت، بەرپرسی مەڵبەندی دهۆكی یەكێتی بە ئاشكرا كەوتە رێكلامكردن بۆ كاندیدێكی رەیان كلدانی، ئەوەیش جیا لەوەی كاندیدانی یەكێتی لەو بازنە نیگەران كردووە، هاوكات سەتان ماڵباتی یەكێتی بڕیاریان داوە دەنگ بەو حزبەیش نەدەن.
ئەمڕۆ دووشەم 10ی تشرینی دووەم، محەمەد دووشیوانی بەرپرسی مەڵبەندی دهۆكی یەكێتی، بە ئاشكرا لە فەیسبووكی خۆیەوە كەوتە رێكلامكردن بۆ كاندیدێكی رەیان كلدانی و داوا دەكات كە لایەنگرانی یەكێتی دەنگ بەو بدەن.
ئەوە لە كاتێكدایە كە دوێنی لە دەنگدانی تایبەتدا یەكێتی هەموو هێزەكانی راسپاردبوو دەنگ بە كاندیدەكەی رەیان كلدانی بدەن، ئەوەیش هۆكار بوو كە جێگری بەرپرسی مەڵبەند و دوو كادری باڵا لەو حزبە لە بادینان دەست لەكار بكێشنەوە.
لەگەڵ بڵاوكردنەوەی رێكلامەكەی لە فەیسبووكی خۆی، دەیان كۆمێنتی لایەنگرانی یەكێتی بۆ بەرپرسی مەڵبەند نووسراوە كە ئیفلاسی سیاسییە، بەرپرسی مەڵبەندی حزبێك رێكلام بۆ لیستەكەی خۆی نەكات و بیەوێ كۆتایەك دەرچوێنێت.
رەیان كلدانی دوژمنی سەرسەختی كورد و كوردستانە، یەكێكە لەو گرووپانەی عێراق كە بەردەوام دژایەتیی پێشڤەچوونەكانی كوردستان دەكات.
بەهۆی ئەو بڕیارەی یەكێتییەوە، ئێستە كاندیدەكانی ئەو حزبە لەو بازنەیەدا وازیان لە بانگەشە هێناوە و تەنانەت "وشە" زانیویەتی، هانی كەس نادەن بچن بۆ دەنگدان، چونكە بۆیان دەركەوتووە كە حزبەكەی خۆیان پشتیوانیان نییە، ئیتر چۆن داوای پشتیوانی خەڵك بكەن.