لیستی یەكێتی لە دهۆك هەڵوەشایەوە و سەرۆكەكەی بووە پارتی

:: PM:04:06:10/11/2025 ‌
لیستی یەكێتی لە بازنەی دهۆك هەڵوەشایەوە و سەرۆكی لیستەكە پارتیبوونی خۆی راگەیاند. 

كەمێك لەمەوبەر هەواڵ بە وێنەوە گەیشتە "وشە" كە ئیمان عەبدولڕەزاق سەرۆكی لیستی یەكێتی لە دهۆك، بووە پارتی و لەگەڵ سەربەست لەزگین بەرپرسی رێكخستنی پارتی كۆ بووەتەوە. 

"وشە" پێشتر ئەوەی بڵاو كردەوە كە بەهۆی دەنگدان بە كاندیدەكەی رەیان كلدانی، جەماوەر و كاندیدانی یەكێتی لە سنووری دهۆك نیگەرانن و ئەگەر هەیە هەموویان بە كۆمەڵ واز بێنن. 




وشە - وشه‌