لە پیرمام، سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە محەمەد حەسسان، نوێنەری تایبەتیی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق و سەرۆكی نێردەی یۆنامی كرد.
لە دیدارەكەدا دوایین پێشهات و گۆڕانكاری و بارودۆخی ناوچەكە تاوتوێ كرا، هەروەها پڕۆسەی سیاسی لە عێراق و هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خرایە بەرباس و گفتوگۆ.
هەردوولا هاوڕابوون لە گرنگیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە پڕۆسەیەكی ئارام و دیموكراتیدا.