عەبدولباست خالید كارگێری مەڵبەندی سێی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بووە پارتی و رای گەیاند، پڕۆژەكانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان هانی دام بێمە ناوحزبێك كە خزمەتی كوردستان دەكات.
لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی عەبدولباست خالید رای گەیاند، پارتیبوونی خۆیان راگەیاندووە، چونكە دەركەوت بەرپرسانی یەكێتی لە هەولێر بۆ لایەنگری خۆیشیان كار ناكەن چ جای ئەوەی خزمەتی خەڵكی تر بكەن.
ئەو گوتی، پێویستە سبەی خەڵك بە ویژدانەوە دەنگ بە پارتی بدەن، بەتایبەت خەڵكی كۆیە كە ئێستە دەستی ئاوەدانی دەگاتە ئەوێ، چونكە مرۆڤی دەسپاك و دڵپاكی وەك مەسروور بارزانیم نەبینیوە و كوڕی سەرۆك بارزانییە كە چرایەكە بۆ كورد هاتووە.
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، پارتی نمونەی نییە لە عێراق و " دەبوو پێشتر بیرم لەوە بكردبایەوە ببم بە پارتی".
ئەوە لەكاتێكدایە كە هەر ئەمڕۆ سەرۆكی لیستی یەكێتی لە دهۆك بووە پارتی و دەیان كادر و لایەنگری ئەو حزبەیەش پێوەندییان بە پارتییەوە كرد.