دەنگدان دەستی پێ کرد

:: AM:07:13:11/11/2025 ‌
دەنگدانی گشتی لە هەرێمی كوردستان و عێراق دەستی پێ کرد، بەرپرسانی كۆمسیۆن دەڵێن سەرجەم ئامادەكارییەكانیان تەواو كردووە، بەپێی ئامارەكانی كۆمسیۆن بۆ پرۆسەی دەنگدانی گشتی، 20 ملیۆن و 63 هەزار و 773 كەس مافی دەنگدانیان هەیە.

ئەمڕۆ سێشەم 11ـی تشرینی دووەم، بەپێی نوێترین ئاماری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، بۆ پرۆسەی دەنگدانی گشتی 20 ملیۆن و 63 هەزار و 773 كەس مافی دەنگدانیان هەیە، دەنگدەران بەسەر هەشت هەزار و 703 بنكە و 39 هەزار و 285 وێستگەدا دابەش بوون.

ئەوەش هاتووە، كۆی ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمانی عێراق 329 كورسییە.

ژمارەی ئەو كەسانەی لە هەرێمی كوردستان مافی دەنگدانیان هەیە، سێ ملیۆن و 68 هەزار و 411 كەسن، دەنگدەرانی هەرێمی كوردستانیش رێژەی 14٪ـی كۆی دەنگدەرانی عێراق پێكدەهێنن.

ژمارەی دەنگدەران بەم شێوەیە بەسەر پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دابەش بوونە، لە هەولێر ملیۆنێك و 87 هەزار و 880 كەس مافی دەنگدانی هەیە، لە سلێمانی بە هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕینەوە، ملیۆنێك و 210 هەزار و 658 كەس مافی دەنگدانیان هەیە، لە دهۆك 778 هەزار و 846 كەس مافی دەنگدانیان هەیە.


وشە - رامیار جەواد