وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیارێكی ئاراستەی سەرجەم گەنجینەكانی هەرێمی كوردستان كردووە و دەبێت ئەمڕۆ جێبەجێ بكرێت.
ئەمڕۆ سێشەم 11ـی تشرینی دووەم، لە نووسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووریدا هاتووە، وەزارەتی دارایی هەرێم، بڕیاری دا پارەی ئەركی كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ لە ڕۆژانی هەڵبژاردن خەرج بكرێت.
ئەو بڕە پارەیەی خەرج دەكرێت، بۆ نانخواردن و پارەی بەنزین و چەند خەرجییەك دەبێت، ئەمڕۆ ئەو پارەیە بۆ تەواوی هێزەكان و كارمەندان خەرج دەكرێت.
بەپێی نووسراوەكە، بڕیاری پارەكە زیاتر لە چەند ملیار دینارێكە و ئاراستەی سەرجەم گەنجییەكان كراوە بۆ ئەوەی كاری پێ بكەن.