لە عێراق سبەی كرایە پشوو

:: PM:12:59:11/11/2025 ‌
سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاری دا سبەی چوارشەم لە سەرجەم داودەزگاكانی عێراق بكاتە پشووی فەرمی.

ئەمڕۆ چوارشەم 11ـی تشرینی یەكەم، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە بڕیارێكدا سبەی چوارشەمی كردە پشوو.

ئەوەش هاتووە، حكوومەتی سوودانی ڕێنوێنیی داوە كە سبەی چوارشەم دەوامی فەرمی لە سەرجەم وەزارەتەكانی دەوڵەت و داودەزگا فەرمییەكان ڕابگیرێت، جگە لەوانەی كە ئەركی بەردەوامیان پێسپێردراوە.

ئەوە لە كاتێكدایە تا ئێستە لە هەرێمی كوردستان بڕیار نییە بكرێتە پشوو و سبەی دەوام ئاساییە.



وشە - رامیار جەواد