بەپێی بڕیارێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سبەی چوارشەم لە هەرێمی كوردستان بۆ فەرمانبەران پشووی فەرمی دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەم 11ـی تشرینی دووەم، لە راگەیەنراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاریدا هاتووە، بە فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕۆژی چوارشەم 12ی تشرینی دووەمی 2025، لە سەرجەم داودەزگا فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت، هاوكات دەوام لە دامەزراوە خزمەتگوزارییەكان بەشێوەی ئێشكگری بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆش محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە بڕیارێكدا سبەی چوارشەمی كردە پشوو.
ئەوەش هاتووە، حكوومەتی سوودانی ڕێنوێنیی داوە كە سبەی چوارشەم دەوامی فەرمی لە سەرجەم وەزارەتەكانی دەوڵەت و داودەزگا فەرمییەكان ڕابگیرێت، جگە لەوانەی كە ئەركی بەردەوامیان پێسپێردراوە.
ئەوە لە كاتێكدایە تا ئێستە لە هەرێمی كوردستان بڕیار نییە بكرێتە پشوو و سبەی دەوام ئاساییە.