كادرانی یەكێتی كردیانە شەڕ و كوژراو هەیە

:: PM:02:00:11/11/2025 ‌
كادرانی یەكێتی لە سنووری دیبەگە، لەناو خۆیان دەبێتە شەڕ و بەو هۆیەوە بەرپرسێكی یەكێتی دەكوژرێت و چەند بریندارێكیش هەیە.

ئەمڕۆ سێشەم 11ـی تشرینی دووەم، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" لە سنووری دیبەگە، لە نێوان كادرانی یەكێتی شەڕ دروست بووە لەسەر ئەوەی داواكراوە دەنگەكانی یەكێتی بە كاندیدی رەیان كلدانی بدرێت.

ئەوەش زانراوە، لە ئەنجامی شەڕەكە، بەرپرسی كۆمیتەی یەكێتی كوژراوە و سێ كەسی تریش بریندارن، یەكێك لە بریندارەكان ئافرەتە و ڕەوشی زۆر خراپە.

ئەوە لە كاتێكدایە بەهۆی پشتگیریی یەكێتی لە كاندیدانی رەیان كلدانی، یەكێتی تووشی كێشەی ناوخۆیی هاتووە و لە سنووری مووسڵ و دهۆك، ئەو حزبە بەرەو كۆتایی دەچێت.



وشە - رامیار جەواد