مەسروور بارزانی: سلێمانی شایستەی خزمەتگوزاریی زیاترە و بەردەوام دەبین

:: PM:01:12:14/11/2025 ‌
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە خەڵکی سلێمانی دەکات بەبۆنەی ساڵوەگەڕی دامەزراندنی شارەکەوە و دووپاتی دەکاتەوە کە حكوومەت بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر.

سەرۆکی حكوومەت لە پەیامەکەیدا سلێمانیی بە "شارێکی گرنگ و ناوەندێکی دیاریی ڕۆشنبیری و ئەدەبی" وەسف کردووە کە خاوەنی "مێژوویەکی پڕ لە سەروەرییە لە خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستاندا."

مەسروور بارزانی ڕای گەیاندووە کە سلێمانی "شایستەی خزمەتگوزاریی زیاترە" و دڵنیایی داوە و بەڵێنی ئەوەیشی داوە  کە حكوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و خزمەتکردنی زیاتری دانیشتووانی سلێمانی و گشت شار و ناوچەکانی کوردستان.


وشە - پۆڵا مەحموود