ده‌سته‌ى كه‌شناسى كه‌ركووك، خه‌ڵكى شاره‌كه له‌وه ئاگادار ده‌كاته‌وه، به هۆى بارانێكى به خووڕ كه له چه‌ند سه‌عاتى داهاتوودا ده‌بارێت، ئه‌گه‌رى هه‌یه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى كه‌ركووك لافاو هه‌ڵبستێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 14ى تشرینى دووه‌م، ده‌سته‌ى كه‌شناسى كه‌ركووك
راگه‌ینراوێكى فه‌رمى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تیێدا هۆشدارى داوه له روودانى لافاو له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى كه‌ركووك.
له راگه‌ینراوه‌كه‌ى كه‌شناسى هاتووه، "به هۆى بارانێكى زۆره‌وه ده‌كرێت له هه‌ندێك ناوچه لافاوى ناوخۆیى روو بدات، مه‌ترسییه‌كه‌یش له‌و شوێنانه‌یه كه به شێوه‌یه‌كى هه‌ڕه‌مه‌كى و بێ پلانى ئه‌ندازه‌یى پڕ كراونه‌ته‌وه، به تایبه‌تى له ناوچه‌ى شۆراو و په‌نجا عه‌لى، سه‌یاده و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى تر‌ى ده‌وروبه‌رى سه‌نته‌رى شار".
كه‌شناسى كه‌ركووك خه‌ڵكى نزیك ئه‌و كه‌ند و چاڵانه‌ى پڕ كراونه‌ته‌وه ئاگادار ده‌كاته‌وه، له كاتى هه‌ڵسانى ئاستى ئاو نزیكى ئه‌و شوێنانه نه‌بنه‌وه.
پێشبینییه‌ك هه‌یه ئه‌مڕۆ بارانێكى زۆر له ناوه‌ڕاستى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ببارێت.