ناڕەزایەتی لەناو كاندیدانی دەرنەچووی یەكێتی دەستی پێ كرد، كاندیدێك رای دەگەیەنێت، دەنگەكانمان براوە و كڕاوە بەداخەوە، هیچ ئیعازێك نەبووە بۆ دەنگدان بە من كە ئیجباربن.
ئەمڕۆ شەموو 15ـی تشرینی دووەم، مهاباد شێخ حەمەئەمین كاندیدی دەرنەچووی ناو لیستەكەی یەكێتی دەڵێت، ئەو دەنگانەی من دەنگی ناڕەزایەتییانەی ناو یەكێتی بوو لەم هەڵبژاردنەدا، بەوپەڕی دڵسۆزییەوە و دەنگی ناڕەزایی خۆیان بە من و یەكێتی بەخشی.
دەشڵێت، هەرچەندە دەنگەكانی من لەوە زیاتر بوون و دەنگی من نییە، چاوەڕێی زیاتر بووم بەپێی خەبات و كاركردن و ماندووبوونم، كەسایەتیم زۆر لەوە زیاتر بووە و دیارە دەنگدەرانی من دەنگ كڕینی تێدانییە، دەنگەكانمان براوە و كڕاوە بەداخەوە.
ئاماژە بەوەش دەكات، هیچ ئیعازێك نەبووە بۆ دەنگدان بە من كە ئیجباربن بە دەنگدان بە من جگە لە كاركردنی خۆمان دەنگێكی شكۆمەندانەیە و شانازی بە دەنگی پاكی خۆمەوە دەكەم كە پێم بەخشراوە لەلایەن دڵسۆزانمانەوە.
ئەوە لە كاتێكدایە ئەو كاندیدە نزیكەی دوو هەزار و 700 دەنگی بەدەست هێناوە دەرنەچووە، ناڕەزایەتیش لەناو كاندیدانی تریش هەیە.