تیروپشكی حەج بۆ حاجیان ئەنجام درا، ئەمەیش یەكەمجارە بەم شێوەیە حاجیان بەبێ هیچ گرفتێك لە تەواوی كوردستان ناوەكانیان بگەڕێتەوە.
ئەمڕۆ یەكشەم 16ـی تشرینی دووەم، كاروان ستوونی گوتەبێژی حەج و عەمرەی هەرێمی كوردستان، بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ئەمساڵ بۆ یەكەمجار پرۆسەی ناوتۆماركردن بەشێوەی ئەلیكترۆنی بەڕێوەچوو، هەروەها تیروپشكیش بەشێوەی ئەلیكترۆنی بەڕێوەچوو.
ئاماژەی بەوەش كرد، بەهۆی نوێبوونی سیستمەكەوە، پرۆسەی وردبینی و پێداچوونەوەی ناوەكان كاتی زیاتری ویستووە، ئەمەش بووەتە هۆی دواكەوتنی ئەنجامدانی تیروپشكەكە.
بە گوتەی ستوونی، 89 هەزار هاووڵاتی ناوی خۆیان تۆمار كردووە. بەهۆی ئەم ژمارە زۆرەوە، مەرجێكی نوێ زیاد كراوە كە هەر كەسێك پێشتر فەریزەی حەجی ئەنجام دابێت، ناوی ناچێتە تیروپشكەوە. لە ئەنجامدا هەزاران ناو لە لیستی خوازیاران دەرهێنراون.