ئیمینكی: پارتی گەیشتە ملیۆنێك و 108 هەزار و 353 دەنگ

:: PM:03:50:17/11/2025 ‌
جەعفەر ئیمینكی بەرپرسی مەكتەبی هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان رای گەیاند، پارتی گەیشتە ملیۆنێك و 108 هەزار و 353 دەنگ و چاوەڕێین كۆمسیۆن كورسییەكان رابگەیەنێت.

ئیمینكی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، هەموو كارە تەكنیكییەكانی هەڵبژاردن بە كۆتا هاتووە و دەنگی پارتی گەیشتە ئەو ئامانجەی دەمانویست. 

ڕوونیشی كردەوە كە بۆ دیاریكردنی كورسییەكان، چاوەڕوانی كۆمسیۆن دەكەین، چونكە ئەوەی تا ئێستە هەیە تەنیا لێكدانەوەی لایەنەكان خۆیانە. 

هەروەها دووپاتی كردەوە كە قورسترین هەڵبژاردن لە مووسڵ بوو، بەڵام پارتی لەوێ‌ توانی یەكەم بێت و شەش كورسیی مسۆگەر كردووە. 

ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد، ئەو سیستمەی لە عێراق هەیە دادگەریی تێدا نییە، بەڵام پارتی فێڵی لێ‌ ناكرێ‌ و ئەوەی بەدەست هاتووە، دەنگی راستەقینەیە و خۆشحاڵین بە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان. 





وشە - سه‌رخێڵ هاشم