نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە دیدارێكدا لەگەڵ سیاسەتمەداری كورد و سەرۆكی پێشووتری شارەوانیی دیاربەكر ئۆسمان بایدەمیر، پرۆسەی ئاشتییان لە توركیا تاوتوێ كرد.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی و دووپاتیان كردەوە كە ئاشتی لە توركیا كاریگەریی ئەرێنیی بەسەر ناوچەكەوە دەبێت. لەمبارەیەوە نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كردەوە كە نابێت دەرفەتی ئاشتی لەدەست بدرێت و هەمووان دەبێت كار بۆ سەرخستنی بكەن.
لای خۆیەوە بایدەمیر سوپاس و پێزانینی بۆ ڕۆڵی نێچیرڤان بارزانی لە یارمەتیدان و كاركردنی لەپێناو سەرخستنی پرۆسەكەدا دەربڕی و داوای كرد لەسەر هەوڵەكانی بەردەوام بێت.