مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان رای گەیاند، بەپەرۆش بووین پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێكبێت، بەڵام لایەنەكان هاوڕا نەبوون و لێكدانەوەی جیاوازیان هەبوو.
مەسروور بارزانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی گوتی، ئێستە هەلومەرجی نوێ هاتووەتە پێشەوە و بەگوێرەی هەلومەرجەكان مامەڵە دەكەین.
لەبارەی كۆبوونەوەی لەگەڵ سوودانی گوتی، باسی پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی عێراقمان كرد و بابەتی مووچە و شایستەی دارایی تەوەری تری كۆبوونەوەكە بوون و بەڵێنی داوە بە زووترین كات مووچە بنێرێ.
ئەو لێدوانەی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لە كۆڕبەندی مێپس 2025 بوو كە ئەمڕۆ لە دهۆك بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی و بەرپرسانی باڵای عێراق دەستی پێ كرد.