سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە كونسوڵی گشتی نوێی ئیمارات لە هەولێر دەكات

:: PM:12:56:23/11/2025 ‌
سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە كونسوڵی نۆێی ئیمارات لە هەولێر كرد، لە دیدارەكەدا كونسوڵی گشتیی ئیمارات لە هەولێر، سڵاو و ڕێزی سەركردایەتیی ئیماراتی بە سەرۆك بارزانی گەیاند.

ئەمڕۆ یەكشەم 23ی تشرینی دووەم، لە پیرمام سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازیی لە  ئەحمەد حەسەن ئەحمەد سلێمان شحی كونسوڵی گشتیی نوێی ئیمارات لە هەولێر كرد.

لە دیدارەكەدا كونسوڵی گشتیی ئیمارات لە هەولێر، سڵاو و ڕێزی سەركردایەتیی ئیماراتی بە سەرۆك بارزانی گەیاند و پیرۆزبایی سەركەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی لە سەرۆك بارزانی كرد، هیوای خواست ئەنجامەكانی هەڵبژاردن لە خزمەت گەلی عێراقدا بێت. 

هەروەها كونسوڵی گشتیی ئیمارات ستایشی پێشكەوتن و بووژانەوەی هەرێمی كوردستانی كرد و ڕای گەیاند، وڵاتەكەی خوازیارە پێوەندییەكانی لە بوارەكانی ئابووری و بازرگانی و تەكنەلۆجیای زانیاری و كشتوكاڵ و بوارەكانی تر لەگەڵ هەرێمی كوردستان پەرە پێ بدات.

لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی بە گەرمی بەخێرهاتنی كونسوڵی نوێی ئیماراتی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست. دووپاتی كردەوە كە گەلی كوردستان هەمیشە ڕوانگەیەكی ئەرێنی و دۆستانەیان بەرانبەر بە ئیمارات هەیە و پێشوازیی لە بەردەوامی و پەرەپێدانی پێوەندییەكانی نێوان هەردوولا كرد.

پێشهات و بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە بە گشتی تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو.


وشە - پێشەنگ مەحموود