بەپێی بڕیارێكی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئاری موختار جەمال بە شەهید هەژمار كرا.
ئەمڕۆ دووشەم 24ـی تشرینی دووەم، بەپێی فەرمانێكی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیار درا بە هەژماركردنی خوالێخۆشبوو ئاری موختار جەمال وەك شەهید.
شەهید ئاری، ئەو گەنجە خۆبەخش و دڵسۆزەی پارێزگای هەڵەبجە بوو كە لە كاتی بەشداریكردنی لە هەوڵەكانی كوژاندنەوەی ئاگری ژینگەی پارێزگادا، بەهۆی سەختیی سووتاوییەكەیەوە گیانی پاكی بەخشی.
لەلایەن خۆیەوە نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجە ڕای گەیاند، بە شەهید ناساندنی شەهید ئاری، ڕێز و وەفایە كە دەتوانین پێشكەش بە قوربانیدانە گەورەكەی بكەین.
باس لەوەش دەكات، ئەم هەنگاوە نیشانەی بەهەند وەرگرتنی خوێنی ئەو ڕۆڵە قارەمانانەیە كە لە پێناو پاراستنی خاك و ژینگەی نیشتمانەكەیاندا، گیانی خۆیان دەبەخشن. وەك ئیدارەی پارێزگا، هەمیشە لە هەوڵدا دەبین بۆ بەدەستهێنانی مافی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و خزمەتكردنیان.