ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی كارەباوە

:: PM:07:13:25/11/2025 ‌
وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیێنێت كە لەماوەی 48 سەعاتی ڕابردوودا بەهۆی چالاكیی سازدانەوەی تۆڕی كارەبا بەشێك لە هاووڵاتییانی گەڕەكی فەرمانبەرانی شاری هەولێر تووشی پچڕانی كارەبا بوونەتەوە.

لە روونكردنەوەكەدا وەزارەتەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە پێشووتر هاووڵاتییانیان ئاگەداركردبووە كە لەچوارچێوەی چالاكییەكانی سازدانەوە بۆ گۆڕەڕەكان و تۆڕی كارەبای نیشتیمانی دەكات بۆ دابینكردن و كەمكردنەوەی پچڕانی كارەبا.

ئەوان دەڵێن، تیمەكانی وەزارەتی كارەبا و پڕۆژەی ڕووناكی كار لەسەر گەڕاندنەوەی كارەبا دەكەن بۆ هاووڵاتییانی گەڕەكی فەرمانبەران، و داواكارن هاووڵاتییان بەردەوام سەیری نامەكانی مۆبایل بكەن تاكو ئاگاداربن لەوەی كاری سازدانەوە لە ناوچەكەیان ئەنجام دەدرێت.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم