مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان دووپاتی كردووە كە هیچ پاساوێك بۆ دواكەوتنی مووچە نییە و نەدەبوو بەمشێوەیە دوابكەوێت، ئێستە بەڵێنیان داوە كە مووچەكان بنێرن و هەموو هەوڵێكمان بۆ ئەوەیە كە هیچ مووچەیەكی ئەمساڵ نەفەوتێت.
سەرۆك وەزیرانی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی گوتی، هەموو ئەركەكانی سەر حكوومەتی هەرێمی كوردستان جێبەجێ كراون و دەبوو ئەو كێشەیە چارەسەر بكرێت.
لەبارەی پێكهێنانی حكوومەتی نوێی كوردستان گوتی، ئێستە هەلومەرجی نوێ هاتووەتە پێشەوە و بەگوێرەی هەلومەرجەكان مامەڵە دەكەین، چونكە پێشتر نەرمی نواندنی زیاتر هەبوو.
هەروەها لەبارەی عێراق گوتی، رێنوێنی سەرۆك بارزانی ئەوەیە كە دەسپێشخەری بۆ یەكڕیزی بكرێت و پارتی دەسپێشخەری بۆ یەكڕیزی كردووە. لەبارەی پۆستی سەرۆك كۆماریش گوتی، پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ كورد دەبێت بەڵام لەناو كورددا یەكلا نەبووەتەوە.