وەزارەتی كارەبا ڕای دەگەیەنێت، بەهۆی چاككردنەوە لە تۆڕی كارەبا لە چەند مانگی داهاتوودا دەكرێت بەشێك لە هاووڵاتییان بۆ ماوەیەكی كاتی، كارەبایان بپچڕێت.
وەزارەتەكە رای گەیاندووە، وەك بەشێك لە چالاكییەكانی پڕۆژەی ڕووناكی، كاری چاككردنەوەی پێویست بە بەردەوامی ئەنجام دەدرێت بۆ تۆڕی كارەبا، كە سوودی دەبێت لە باشتركردنی خزمەتگوزاری كارەبای نیشتمانی. لە كاتی ئەنجامدانی كارەكانی سازدانی تۆڕی كارەبا لەلایەن تیمەكانی چاككردنەوە، دەكرێت بۆ ماوەیەكی كاتی كارەبا بپچڕێت.
وەزارەتی كارەبا هاووڵاتییان دڵنیا دەكاتەوە، لە كاتی هەر پچڕانێكی كارەبا، هەموو خزمەتگوزاری و ژێرخانە سەرەكییەكان بەردەوام دەبن لە كاركردن، تیمەكان كار دەكەن بۆ گەڕاندنەوەی كارەبا بەزووترین كات، بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەكەن پشوودرێژ بن لە كاتی ئەنجامدانی پڕۆسەی سازدانەوەی تۆڕەكانی كارەبا.