یەكێتی دوو گەنجی لالەزار بە فێڵ دەگرێت و دەیانخاتە ژێر ئەشكەنجە

:: PM:04:27:02/12/2025 ‌
دوو گەنجی لالەزار كە لە كاتی شەڕەكەی 22ی ئاب هەڵهاتبوون، یەكێتی بە فێڵی لێخۆشبوون لە ڕێی كەسوكاریانەوە گرتووینی و ئێستە خراونەتە ژێر ئەشكەنجەوە.

دوو گەنجەكە لە كاتی شەڕەكەی لالەزار توانیویانە خۆیان رزگار بكەن و دوای ماوەیەكی زۆری گەڕانی چەكدارانی یەكێتی نەیانتوانیوە ئەو دوو گەنجە بدۆزنەوە، دواتر لە ڕێی كەسوكاریانەوە بەڵێنیان پێ‌ دراوە، ئەگەر خۆیان رادەست بكەن لێخۆشبوونیان بۆ دەردەچێ‌.

دوو گەنجەكە لە گرووپی موحسین خۆشناو بوون و پاسەوانی تایبەتی لاهوور شێخ جەنگی بوون، دوای ئەوەی بەڵێنیان پێ‌ دەدرێت خۆیان رادەست دەكەن، بەڵام لە شەوی 24ی تشرینی دووەمەوە ئەو گەنجانە بێسەروشوێنن.

كەسوكاری یەكێك لەو گیراوانە، بە "وشە"ی گوت، یەكێتی بەڵێنەكەی نەبردە سەر و زانیارییان پێ‌ دراوە كە ئەو دوو گەنجە لەژێر ئەشكەنجەدان.

22ی ئابی ئەمساڵ، چەكدارانی یەكێتی هەڵیانكوتایە سەر هۆتێل لالەزار و زیاتر لە دوو سەعات شەڕ رووی دا كە تێیدا چەندان كەس بوونە قوربانی بە سووتان و كوشتن و برینداركردن و گیرانیان، ئێستەیش بەشێكی زۆریان لە گرتووخانەی كانی گۆمەن بە لاهوور شێخ جەنگیشەوە.


وشە - وشه‌