بڕیارە لە هەفتەی داهاتودا دەست بكرێت بە دابەشكردنی هاوكاریی لیوا هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە و ئەم مانگە بڕەكەی زیادی كردووە.
ئەمڕۆ چوارشەم سێی كانوونی یەكەم، بەپێی زانیارییەكان، كۆتایی هەفتەی داهاتوو دەست دەكرێت بە دابەشكردنی هاوكاریی لیوا هاوبەشەكان و دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە.
ئەوەش زانراوە، بۆ ئەم مانگە بڕی ئەو هاوكارییەی دابەش دەكرێت، بریتییە لە 95 هەزار، لە رۆژی پێنجشەمی هەفتەی داهاتوو دابەش دەكرێت.
ئەوە لە كاتێكدایە لە مانگی رابردوو بڕەكەی 75 هەزار دینار بوو، بۆ ئەم مانگە بڕەكەی زیاد كراوە و هەوڵ هەیە زۆرترین پێشمەرگەی رێكخراو لە لیواكان تێدا سوودمەند بن.
بەپێی رێككەوتنی هەولێر و هێزەكانی هاوپەیمانان ئەو بڕە پارەیە دابەش دەكرێت.