سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە كاتی كردنەوەی كونوسڵگەى ئەمەریكا لە هەولێر وتارێكی پێشكەش كرد و رای گەیاند، ئەم باڵەخانەیە وەك شاخێك وایە و ئاماژەیە بۆ كارێكی زۆر گرنگ لە هەولێر، ئاماژەیە بۆ پێوەندییەكی قوڵ لە نێوان ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان.
ئەمرۆ چوارشەم، سێی كانوونی یەكەم، لە كاتی كردنەوەی كونسوڵگەکە، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، ئەم باڵەخانەیە وەك شاخێك وایە و ئاماژەیە بۆ كارێكی زۆر گرنگ لە هەولێر، ئاماژەیە بۆ پێوەندییەكی قوڵ لە نێوان ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان.
زیاتر گوتی، چەندان دەیە لەمەوبەر ئەمەریكا شانبەشانی خەڵكی ئێمە وەستا، كاتێك داعشیش هێرشیان كردە سەر هەرێمی كوردستان، ئەمەریكا یارمەتی داین و تیرۆریستەكانیان تێكشكاند.
باسی لەوەیش كرد، بەبێ پاڵپشتیی ئەمەریكا نەماندەتوانی ئەم وڵاتە بنیات بنێینەوە، شانازی بە هاوپەیمانیمانەوە دەكەین لەگەڵ ئەمەریكا.
روونی كردەوە، ئێستە كاتی ئەوەیە قۆناغێكی نوێ دەست پێ بكەین، پشتیوانی لە هەنگاوەكانی سەرۆك ترەمپ دەكەین، بەردەوام دەبین لە كاركردن لەگەڵ ئەمەریكا و حكوومەتی فیدراڵی عێراق لەسەر بنەمای دەستوور، لە هەرێمی كوردستان شانازی بەوە دەكەین خاكێكمان هەیە بوەتە پەنا بۆ هەموو ئەوانەی پێویستیان بە پەنادان هەیە.