دەست و لایەنی پشت پشێوی و ئاژاوەگێڕییەكانی لاجان ئاشكرا دەكرێن

:: PM:04:41:04/12/2025 ‌
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ئەو دەست و لایەنانە ئاشكرا دەكات كە لەپشت ئاژاوەگێڕی گوندی لاجانەوە بوون. 

پاش كەمێكی تر، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەو دەست و لایەنانە ئاشكرا دەكات كە لە پشت ئەو پشێوی و ئاژاوەگێڕییانەی چەند ڕۆژی ڕابردووی گوندی لاجانی سەر بە  قەزای خەبات بوون.

هاوكات ددانپێدانانی یەكێك لە تۆمەتبارانەش بڵاو دەكاتەوە كە بوونی هەبووە لەكاتی تاوانەكاندا.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم