هه‌ولێر ئاماده‌باشى بۆ هاتنى شه‌پۆلێكى بارانبارین ده‌كات

:: PM:08:59:05/12/2025 ‌
پارێزگاى هه‌ولێر ئاماده‌باشى بۆ شه‌پۆلێكى بارانبارین راده‌گه‌ینێ و هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ له‌ ئه‌گه‌رى هه‌ر رووداوێكى نه‌خوازراو ده‌توانن پێوه‌ندى به‌و ژماره‌ ته‌له‌فۆنانه‌ بكه‌ن كه‌ راى گه‌یاندوون.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى پێنجى كانوونى دووه‌م پارێزگاى هەولێر وێرای راگەیاندنی ئامادەباشی بۆ هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین، لیستی ژمارە تەلەفۆنی تیمەکانی فریاگوزاریی لە تەواوی شار و شارۆچکەکان بڵاو کردەوە بۆ ئەوەی لەکاتی رووداوی نەخوازراودا هاووڵاتییان پێوەندییان پێوە بکەن.

پارێزگای هەولێر رای گەیاند، "وەک ئامادەکاری بۆ گۆڕانی کەشوهەوا و بارانبارین، فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان هەڵمەتی خاوێنکردنەوەی مەنهۆڵ، چەپەرەکانی ئاو و ڕێڕەوەکانی ئاوی سروشتییان ئەنجامداوە".

هه‌روه‌ها لە راگەینراوەکەدا هاتووە، سەرجەم تیمەکان و ئامێرە قورسەکان خراونەتە ئامادەباشییەوە و داوا لە هاووڵاتییانیش دەکات لەکاتی چڕبوونەوەی باران و هەر حاڵەتێکی کتوپڕدا، بەپێی شوێنی نیشتەجێبوونیان پێوەندیی بەم ژمارانەوە بکەن:

🚨 سەنتەری شاری هەولێر:
07509584838 | 07514146642
دڵشاد عەلی: ٠٧٥٠٤٩٠٧٨٦٩
سالار محەمەد: ٠٧٥٠٤٦٣٦٣٧٩
🚨 قەزای بنەسڵاوە:
ئاراز ئیبراهیم: ٠٧٥٠٤٦٣٦٥٠٨
🚨 قەزای قوشتەپە:
محەمەد جەواد: ٠٧٥٠٤٥٤٦٣٢٤
🚨 قەزای خەبات:
نەوزاد عەبدولڕەحمان: ٠٧٥٠٤٤٧٧٤٧١
🚨 قەزای مەخموور:
سەباح ئەحمەد: ٠٧٧٣٧٢٥١٣١٤
🚨 قەزای شەقڵاوە:
محەمەد ئەکرەم: ٠٧٥٠٤٣٠٠٦٣٧
🚨 قەزای هەریر:
هونەر عومەر عەلی: ٠٧٥١٧٨٠٦٧٣٧
🚨 قەزای پیرمام:
هێڤی ئەبوبەکر: ٠٧٥٠٤٤١٣١٠٤



وشە - پێشەنگ مەحموود