لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە، دەست بە ئامادەكاری بۆ ئەوەی تا 48 سەعاتی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی 12 كرا كە ئامادە بكرێت.
ئەمڕۆ دووشەم هەشتی كانوونی یەكەم، بەپێی زانیارییەكانی تایبەت كە بە "وشە" دراوە و تێدا هاتووە، لە ئەمڕۆوە دەست دەكرێت بە ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی 12ـی ئەمساڵ.
ئەوەش زانراوە، بۆ ئەوەی لیستەكە هیچ تێبینییەكەی لەسەر نەبێت، یەكە ژمێریارییەكان ئاگادار كراونەتەوە، لیستی مووچەی مانگی 12 كراوەتەوە، لەسەر سیستم دەتوانن لیستی مووچە رەوانەی گەنجینەكان بكەن.
ئەوەش بەیەكە ژمێریارییەكان گوتراوە، لە لیستی مووچەی مانگی 12دا هەوڵ بدەن بە هیچ شێوەیەك گۆڕانكاری نەكەن لە دەستكاریكردنی دەرماڵە و مووچەی هیچ كەسێك، تا بتوانین بە زووترین كات لیستی مووچە ئامادە بكەین، هەر گۆڕانكارییەك هەیە بیخەنە مانگی یەكی ساڵی نوێ، جگە لەو كەسانەی كە خانەنشین دەبن، دۆخەكەنیان بكەنە خانەنشینی ئاسایی.
بەپێی بڕیارەكە، سەرجەم وەزارەتەكان ئاگادار كراونەتەوە رۆژی سێشەم دەبێت لیستی مووچەی وەزارەتەكان پەسند كرابێت.