لەم مانگەدا رۆژێك كرایە پشوو

:: AM:10:05:08/12/2025 ‌
بەپێی خشتەی پشووەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەم مانگەدا رۆژێك پشووی فەرمی دەبێت بۆ فەرمانبەران و تەواوی دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەم هەشتی كانوونی یەكەم، بەپێی خشتەی پشووەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕۆژی پێنجشەم 25ـی كانوونی یەكەم، لە هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت.

پشووەكە بەبۆنەی 25ـی كانوونی یەكەم یادی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیحە.

ئەو پشووە تەواوی فەرمانبەران دەگرێتەوە، بەڵام لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان ئێشگری و دەوام ئاسایی دەبێت.

بەپێی خشتەی پشووەكان، پشووەكانی دواین پشووی ساڵ دیاری كراوە و هیچ پشوویەكی تر بۆ ئەمساڵ دیاری نەكراوە.



وشە - رامیار جەواد