سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە سەرۆكی حزبی (نینوی لاهلها) دەكات

:: AM:11:46:11/12/2025 ‌
سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازیی لە عەبدوڵا حەمیدی عەجیل یاوەر سەرۆكی حزبی (نینوی لاهلها) و شاندێكی یاوەری كرد.

ئەمڕۆ پێنجشەم 11ی كانوونی یەكەم، لە پیرمام سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازیی لە عەبدوڵا حەمیدی عەجیل یاوەر سەرۆكی حزبی (نینوی لاهلها) و شاندێكی یاوەری كرد.

لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و قۆناغی دوای هەڵبژاردن، هاوئاهەنگی و پێوەندیی نێوان لایەنە سیاسییەكان و هەروەها گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی پارێزگای نەینەوا كرا. 



وشە - رامیار جەواد