بەرهەم ساڵح پۆستی كۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەكگرتووەكانی وەرگرت

:: AM:10:50:12/12/2025 ‌
سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق، وەک کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران دیاری کرا، ئەمەش دوای ئەوەی لەلایەن سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەکەوە بۆ ئەو شوێنە پەسەند کرا.

ئەمڕۆ هەینی 12ی کانوونی یەکەم، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق، بە فەرمی پۆستی کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ کاروباری پەنابەران وەرگرت.

وەرگرتنی ئەو پۆستە دوای ئەوە دێت کە لیژنەی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بە سەرۆکایەتیی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، چاوپێکەوتنی لەگەڵ ژمارەیەک کاندید کردبوو.

بەپێی زانیارییەکان، کێبڕکێ بۆ وەرگرتنی پۆستەکە لە نێوان نزیکەی 10 کاندیددا بووە کە زۆربەیان کەسایەتیی ئەورووپی بوون.

ئەم پۆستە لە دوای سکرتێری گشتییەوە، بە یەکێک لە پۆستە باڵاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دادەنرێت و لە ماوەی 75 ساڵی ڕابردوودا، زۆربەی ئەوانەی بەڕێوەیان بردووە کەسایەتیی ڕۆژئاوایی بوون.


وشە - پۆڵا مەحموود