لە دوێنێوە لە سەنتەری شاری هەولێر ئامێرێكی جیاواز دانراوە، ئەوەش بووەتە پرسیاری هاووڵاتییان، ئەندازیارێكیش وردەكاریی ئامێرەكە ئاشكرا دەكات.
ئەمڕۆ شەموو 13ـی كانوونی یەكەم، سێبوور ئیسماعیل ئەندازیاری میكانیكی، بە "وشە"ـی راگەیاند، ئەمەی دوێنێ لەناو سەنتەری شار دانراوە، ئامێری كێوسكی شارستانیی زیرەك (Smart City Kiosk) ـە.
دەڵێت، ئەو ئامێرە زۆرجار لە شوێنە گشتییەكان (گۆڕەپان، سەردەمی شار، گەشتگوزار) دادەنرێت و ئەم كارانە ئەنجام دەدات بۆ پێشاندانی زانیاری گشتی، هەوا، هاتوچۆ، ڕێنوێنیی شوێنەكان، ئاگادارییەكان، Wi-Fi گشتی بۆ خەڵك، شەحنكردنی مۆبایل.
روونی كردەوە، ئەو ئامێرە كامێرا و سێنسەری چاودێری شار/ تۆماركردنی ژینگە (هەوا، گەرد، گۆڕانكاری هەوایە، دەنگدان یان ئاگاداركردنەوەی فریاكەوتن و پێوەندیی فریاكەوتن لە كاتی پێویست، ڕێكلام و پەیامی فەرمی ئیدارەی شار دەگەیەنێت.
دەشڵێت، بە گشتی ئەم ئامێرە بەشێكە لە سیستمی Smart City بۆ باشتركردنی خزمەتگوزاری و پاراستنی شار.