لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە د.بەرهەم ساڵح كرد بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی كۆمسیارانی باڵای كاروباری پەنابەرانی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان.
لەو پێوەندییەدا سەرۆك بارزانی خۆشحاڵیی خۆی نیشاندا بەوەی كوردێك ئەو پۆستە گرنگەی لە ئاستی نەتەوە یەكگرتووەكان وەرگرتووە و هیوای سەركەوتنی بۆ دكتۆر بەرهەم ساڵح خواست.