گەردی: یەکێتی لەبری هاوکاریی چەمچەماڵ هەوڵی دووبەرەکی دەدەن

:: PM:11:26:13/12/2025 ‌
 
ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان، هێرش دەکاتە سەر یەکێتی و دەڵێ، عەیبەیەکی گەورەیە لەوکاتەدا لەبری هاوکاری خەڵکی چەمچەماڵ، هەوڵی دووبەرەکی دەدەن.

ئەمڕۆ شەموو، 13ی کانوونی یەکەم، حەسیبە گەردی، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان بە "وشە"ی راگەیاند، کەناڵەکانی یەکێتی لەبری هاوکاری و کۆمەک کۆ بکەنەوە و رووی حزبەکەیان سپی بکەنەوە هانی ئاژاوە دەدەن.

روونیشی کردەوە، دەرکەوت سنووری یەکێتی خزمەت نەکراوە و دەیان ساڵە داهاتەکەی بۆ خۆی بردووە، بۆیە کاتێک پارتی و حکوومەت دەیانەوێ خزمەتی ئەو سنوورە بکەن، دێن گرژی دروست دەکەن.

لێدوانی گەردی لە کاتێکدایە کە ئێستە کەناڵەکانی یەکێتی هەوڵی نانەوەی ئاژاوە و دووبەرەکی لەناو خەڵکی کوردستان دەدەن، لە کاتێکدا خەڵک بە هاوکاری رێکخراوەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و روانگە و کوردستان فاوندەیشن، خەریکی هاوکاریی خەڵکی چەمچەماڵن.


وشە - وشه‌