به‌شى پێشبینیى كه‌شوهه‌وا له وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى عێراق ده‌ڵێ، شه‌پۆلێكى ئاڵۆز و ده‌گمه‌ن به‌ڕێوه‌یه كه زوو زوو شێوه‌ى ده‌گۆڕێت. ده‌سته‌ى كه‌شناسیى عێراقیش داوا له هاووڵاتییان ده‌كات وریا بن و چاودێرى زانیارییه‌كانى كه‌شوهه‌وا بن، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى كه رێگه‌وبانى ده‌ره‌وه به‌كار ده‌هێنن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 14ى كانوونى یه‌كه‌م، به‌شى
پێشبینیى كه‌شوهه‌وا له وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى عێراق، پێشبینیى خۆى بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، شه‌پۆلێك له میسره‌وه دێت و به‌عێراقدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و به‌ره‌و ئێران ده‌چێت. ئه‌و شه‌پۆله هه‌وایه‌كى سارد ده‌هێنێ، ئاڵۆز و ده‌گمه‌نه و ده‌بێت به‌رده‌وام پێشبینیى بۆ بكرێت، چونكه له‌ناكاو ده‌گۆڕێت. ئه‌و حاڵه‌ته سێشه‌م ده‌گاته عێراق و تا هه‌ینى به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ده‌سته‌ى كه‌شناسیى عێراقیش به جیا پێشبینیى خۆى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، "له رۆژانى داهاتوودا ئاسمان هه‌ور ده‌بێت و ئه‌گه‌رى بارانبارین تا كۆتایى هه‌فته هه‌یه، به‌تایبه‌تى له ناوچه‌كانى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق و به‌شێكى باكوریش ".
له‌باره‌ی پله‌ى گه‌رما
ده‌سته‌ى كه‌شناسیى عێراق ده‌ڵێ، "كه‌مێك داده‌به‌زێت به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌شێكى ناوچه‌كانى عێراق ده‌كه‌وێته حاڵه‌تى ناسه‌قاگیریى كه‌شوهه‌وا، خێرایى بایش نزم و مامناوه‌ند ده‌بێت".
له كۆتاشدا ده‌سته‌ى كه‌شناسى داوا له هاووڵاتییان ده‌كات، چاودێریى زانیارییه نوێیه‌كانى كه‌شوهه‌وا بكه‌ن و وریا بن، به‌تایبه‌تى له كاتى لێخوڕینى ئۆتۆمبێل له رێگه‌وبانى ده‌ره‌وه و ئه‌و ناوچانه‌ى كه ئه‌گه‌رى هه‌یه ئاوێكى زۆریان تێدا كۆ ببێته‌وه".