ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەم مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە باڵۆێز و كونسوڵی گشتی و نێردە و دیپلۆماسیی وڵاتان و نوێنەری ئاژانسەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەرێمی كوردستان كرد.
سەرۆكی حكوومەت لە گوتەیەكدا، وێڕای پیرۆزبایی جەژنەكانی لەدایكبوون و ساڵی نوێ، هیوای خواست ساڵی نوێ ساڵی خۆشی و شادی و ئاشتی و ئارامی بێت بۆ هەرێمی كوردستان و جیهان.
سەرۆكی حكوومەت ئاماژەی دا كە 2025 ساڵی سەركەوتنی چاكسازییەكانی حكوومەتی هەرێم و بەدەستهێێنانی چەندین دەستكەوت بووە، بەڵام بە داخەوە لەم رۆژانە كارەساتی سروشتی رووداوی لافاویش لە چەند ناوچەیەكی كوردستان بە تایبەتی لە چەمچەماڵ رووی دا.
سەرۆكی حكوومەت هەروەها تیشكی خستە سەر دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی كوردستان و هەوڵ و گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی عێراق و حكوومەتی هەرێمی كوردستان.