لە بازگەی كۆیە رێگری لە چەند بەرپرسێكی پارتی كرا

:: PM:05:26:15/12/2025 ‌
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی هەولێر رای گەیاند، لە بازگەیەكی كۆیە رێگری لە چەند بەرپرسێكی پارتی و پاسەوانەكانیان كراوە بچنە سلێمانی. 

لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، بەیانیی ئەمڕۆ لە بازگەی سنووری كۆیە لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی سەر بەو بازگەیەوە، ڕێگری لە چەند بەرپرسێكی پارتی و پاسەوانەكانیان كرا كە بەرە و سلێمانی بچن و پێیان گوترا كە بەبێ هاوئاهەنگیی پێشوەختە ناتوانن بچنە سنووری سلێمانی.

ئاسایش بەو رەفتارە تووشی سەرسوڕمان بووە، چونكە هاتوچۆ بۆ هاووڵاتییان لە سەرانسەری هەرێم ئازادە و هەموو پاسەوانەكانیش مۆڵەتی چەك هەڵگرتنیان هەیە.

ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە، لە بەرانبەر ئەو كردارەدا ڕێكارەكان لە بازگەكان توند كرا و هاتوچۆكان سنووردار كران، بەڵام دوای ئەوەی ڕوونكردنەوە درا كە ئەوەی ڕوویداوە هەڵەیەك بووە و بە مەبەست نەبووە، دۆخی بازگەكان ئاسایی بوویەوە.

داواكارن ئەم ڕووداوانە دووبارە نەبنەوە، لێپێچینەوەش لەگەڵ ئەو كەسانەدا بكرێت كە ئەو دۆخەیان دروست كرد.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم