سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە یاریدەدەرەکەی دەکات بەهۆی کۆچی دوایی خاڵییەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم 15ی کانوونی یەکەم، مەسروور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، پێوەندییەکی تەلەفۆنیی بە ڕێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆکی حكوومەتەوە کرد.
مەبەست لە پێوەندییەکە، گەیاندنی پرسە و سەرەخۆشی بوو بەهۆی کۆچی دوایی خاڵی ناوبراوەوە.
سەرۆکی حكوومەت وێڕای دەربڕینی هاوخەمیی خۆی، هیوای خواستووە خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.