وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، فەرمانێكی بۆ شارۆچكەی بەردەقارەمان دەركرد.
لە نووسراوی وەزارەتەكەدا هاتووە، ئاماژە بە فەرمانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان بەگوێرەی مادەی 26 لە یاسای پارێزگاكانی كوردستان، بڕیار درا بە هێنانەكایەی شارۆچكەی بەردەقارەمان لە سنووری بازیان.
دووپات كراوەتەوە كە ئەم فەرمانە لە ڕۆژی دەرچوونی فەرمانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە 17/11/2025 بڵاو دەكرێتەوە و كاری پێ دەكرێت.
دەقی بڕیارەكە: