كەمێك لەمەوبەر هێزێكی زۆری تەناهی، رێگریان لە هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لەلایەن گەنجانی كوردەوە كرد.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، چوارشەم، كە هاوكاتە لەگەڵ رۆژی ئاڵای كوردستان، ژمارەیەك گەنجی كوردی كەركووك بەرەو پەیكەری پێشمەرگە بەڕێ كەوتن بۆ ئەوەی ئاڵای كوردستان هەڵبكەن، بەڵام لەلایەن هێزە سەربازییەكانەوە رێگریان لێ كرا.
هەژار رەشید، پەیامنێری "وشە" پێی گوتین، ئەو گەنجانەی هاتوونەتە لای پەیكەری پێشمەرگە، بە گوشاری هێزە سەربازییەكان بڵاوەیان پێ كراوە.
روونیشی كردەوە، گەنجانی كورد لە كەركووك سوورن لەسەر ئەوە كە دەبێت ئاڵای كوردستان بگەڕێتەوە دەستی پەیكەری پێشمەرگە، بۆ ئەو مەبەستەیش داواكارییان داوەتە ئیدارەی كەركووك.