ئەنجوومەنی ئاسایش تۆمەتباری شكاندنی گۆڕی كریستیانەكانی گرت

:: PM:06:17:17/12/2025 ‌
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە، تیایدا ئەو تۆمەتبارەی ئاشكرا كرد كە كێلی گۆڕی كریستیانەكانی لە شەقڵاوە شكاندبوو. 

تۆمەتبارەكە وەك لە ددانپێدانانەكەیدا باسی دەكات، لەژێر كاریگەری مادە كحولییەكان ئەو كارەی كردووە، پێشتریش لەسەر سووتاندنی "مەرقەد" گیراوە، بەڵام سزاكەی تەواو كردووە، واتا دووەم جارە لەسەر تاوانێكی هاوشێوە دەگیرێت. 

تۆمەتبارەكە وەك خۆی دەڵێ‌، خەڵكی هەولێرە كاتێك كحولی خواردووەتەوە پیاسەیەكی ناو بازاڕی شەقڵاوەی كردووە، لەوێشەوە چووە بۆ ئەوەی كێلی گۆڕستانی كریستیانەكان بشكێنێ‌، زۆری پێ نەچووە، ئاسایش گرتوویەتی. 




وشە - سه‌رخێڵ هاشم